یەختێک بە ٥٠٠ کۆچبەرەوە لە دەریای ناوەڕاست دیارنامێنێت

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان یەختێک بە ٥٠٠ کۆچبەرەوە لە دەریای ناوەڕاست دیار نامێنێت کە ئەو کۆچبەرانە ویستوویانە لە لیبیاوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، یەختێکی کۆچبەران بە ٥٠٠ سەرنشینەوە لە باکووری بەندەری بەنغازی لە دەریای ناوەڕاست وونبووەو تائێستا نازانرێت چی بەسەر هاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەشێک لە سەرنشینەکان منداڵ و ئافرەتی دووگیانن، یەختەکە کاتێک بەڕێ کەوتووە دوای چەند کاتژمێرێک وونبووەو پێدەچێت ژێر ئاو کەوتبێت.

هاوکات پاسەوانی سنووری ئیتاڵیا ڕایانگەیاندوە، یەختەکە لە لیبیاوە بەرەو کەناراوەکانی ئیتاڵیا هاتووە و تیمەکانی فریاکەوتن ٢٤ کاتژمێرە بەشوێن ئەو یەختەدا دەگەڕێن، بەڵام هیچ نیشانە و پارچەیەکی کەشتییەکەیان نەدۆزیوەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ و پەنابەران ساڵی ٢٠٢٢ ژمارەیەکى نائاسایی پەنابەران روویان لە وڵاتانى ئەوروپا کردوە کە بەراورد بە ساڵی پێشووتر ژمارەیەکى پێوانەییە کە زۆربەى ئەو هاوڵاتیانەى کۆچی دەرەوە دەکەن لەڕێگە ئاوییەکانەوە هاوڵاتی ئێران، ئەفغانستان، پاکستان و سۆماڵ، عێراق، وڵاتانى دیکە بوون.

ه.ح

 

Comments are closed.